"پەسندکردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق 30 رۆژی پێویستە"
پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق كراوە
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمان، 30 رۆژی پێویستە.
حوسێن عوقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەت لە ناردنی پڕۆژە بودجەی گشتی ساڵی 2021 بۆ پەرلەمان درەنگ کەتووە، دەبوایە لە 15ی تشرینی دووەمی رابردوو رەوانەی پەرلەمانی کردبووایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەسندکردنی پڕۆژە یاساکە، 30 رۆژ یان زیاتری پێویستە.
عوقابی گوتیشی، "هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە".
لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 21/12/2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی دارایی 2021 په‌سه‌ندكرد و رۆژی دواتر رەوانەی پەرلەمانی كرد.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند كراوه، پشكی هه‌رێمی كوردستان (12.67)ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌بێت، واتا زیاتر (12) ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ده‌بێت.