ئەمریکا: گەشتکردن بۆ عێراق و 20 وڵاتی دیکە قەدەغەیە و مەترسیی ئەمنییان هەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لیستی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە لەژێر ناونیشانی ئاستی چوارەم و پڕمەترسی پۆلێن کراون، تیایدا هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات کە بەهۆی مەترسیی زۆر و نەبوونی توانای پاراستنیان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن.

چوارشەممە 11ـی شوباتی 2026، بەگوێرەی نوێترین ڕاگەیەندراوی بەشی کاروباری کونسوڵگەریی ئەمریکا، ئاستی چوارەم بەرزترین ئاستی هۆشدارییە و بە مانای گەشت مەکە دێت ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ سەختیی بارودۆخی ناوخۆیی و سنوورداریی توانای واشنتن دەگەڕێتەوە لە بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانیان لەو شوێنانە.

لە لیستە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی سەرجەم ئەو وڵاتانە بەدوای یەکدا هاتووە کە گەشتکردن بۆیان قەدەغەیە و بریتین لە: عێراق، ئێران، سووریا، یەمەن، لوبنان، ڕووسیا، ئۆکرانیا، بێلاڕووس، ئەفغانستان، کۆریای باکوور، بۆرما، سوودان، باشووری سوودان، لیبیا، سۆماڵ، مالی، نەیجەر، بۆرکینافاسۆ، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ڤەنزوێلا و هایتی.

حکوومەتی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە، ئەم وڵاتانە ناوچەی مەترسیدارن و پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی بە هیچ بیانوویەک گەشتیان بۆ ئەنجام نەدەن.