زیادکردنی ناوی منداڵان لە فۆرمی خۆراک دەستی پێکرد

نەوزاد شێخ کامیل بەرێوبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەکوردستان24ی راگەیاند، لە پاش 3 ساڵ لەراگرتنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک ئێستا پڕۆسەکە لە شەش پارێزگای عێراق دەستی پێكردووەتەوە کە دووانیان لە پارێزگاکانی (دهۆک،هەڵەبجە)ن، جەختی لەوەشکردەوە پڕۆسەکە ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: "بەهۆیی ئەوەی قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەرتۆمارکردنی ناوی منداڵ هەیە. بۆیە تاوەکوو ئێشتا پرۆسەکە لە پارێزگاکانی هەولێر وسلێمانی دەستی پێنەکردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکات.
 
تاوەکوو ئێستا سەدا 94ـی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، تۆمارکردووە لە بەرامبەریشدا 291 هەزار هاووڵاتی ماون کە خۆیان تۆمار بکەن،

بەگووتەی نەوزاد شێخ کامیل، بەشی هەرەزۆری ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار نەکردووە لە دەرەوەی وڵاتن یاخود کارتی نیشتمانیان نییە بەو هۆیەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان راگیراوە.

سەبارەت بەزیادکردنی ناوی ئەو کەسانەی پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە جەختی لەوە کردەوە، زیادکردنی ناوی ئەوان لە فۆرمی خۆراک قۆناخی دووەمە، هەندێکیان گرفتی گواستنەوەی شوێنیان هەیە، ئێستا دەست پێناکات.