هه‌وڵی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار بۆ كه‌ركووك ده‌درێت
ژماره‌یه‌ك لایه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌ستیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بردووه

K24- هه‌ولێر:
پڕۆژه‌ی بەھەرێمكردنی كەركووك وەك زەنگێكی دیكەی مەترسیدار لێكدەدرێتەوە، بە بڕوای پسپۆڕانی یاسایی و دەستووری ئەم ھەنگاوە دژی ماددەكانی دەستووری عێراقە، چونكە بەرلەوەی داوای بە ھەرێمكردنی كەركووك بكرێت، پێویستە ماددەی 140 جێبەجێبكرێت كە خۆی لە ئاساییكردنەوە و ئەنجامدانی راپرسی دەبینێتەوە، دواتر دەتوانرێ داوای بەھەرێمكردنی ئه‌و پارێزگایه بكرێت.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و پڕۆژه‌یه به مه‌ترسیدار داده‌نرێت، کە ژمارەیەك لایەنی سیاسی عەرەبی کەرکووك دەستیان بۆ بردووە، محه‌مه‌د شه‌هاب، پسپۆڕی دەستووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو ھەنگاوەی ئەوان دەیگرنەبەر نایاساییە، چونكه سه‌ره‌تا ده‌بێت دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه و مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراقیش جێبه‌جێ بكرێت.
پڕۆژەی بەھەرێمکردنی کەرکووك تەنیا کاریگەری سیاسی نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەکەش دەبێت، بەتایبەت کە تا ئێستا داعش لەسەر عێراق بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ھەڕەشەیەکی جدییە و بەردەوام چالاكی تیرۆرستی ئەنجام دەدات.
بە دوو رێگا دەتوانرێت داوای بەھەرێمکردنی پارێزگایەك بکرێت، یەکێکیان دەبێت داواكارییه‌كه بە دەنگی سێیەكی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا پێشکەش بكرێت، كە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕكراون، یان دەیەکی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە داوایەکە بەرزبکەنەوە، ئەم ھەوڵەش لەکاتێکدایە کە لەدوای 16 ئۆکتۆبەرەوە پڕۆسەی تەعریبکردن لەو شارە دەستیپێکردووە، کە کاریگەری له‌سه‌ر رێژەی دانیشتووان درووستکردووە.
H.B