به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماری یه‌ك ساڵی چالاكییه‌كانی راگه‌یاند
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر، دراوی ساخته و ده‌یان پارچه چه‌كدا گیراوه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەختیار میران، بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماری یه‌ك ساڵی "2020"ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا هه‌زار و 133 تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی جیاواز مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، دراوی ساخته و چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌ستگیركراون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌ست به‌سه‌ر 555 كیلۆ و 740 گرام مادده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 2 هه‌زار و 734 شیت حه‌بی هۆشبه‌ر.
هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر 154 پارچه چه‌كی جۆراوجۆری وه‌ك كلاشینكۆف، ده‌مانچه، قه‌ناس، بڕنۆ، تاپڕ و دووربیندا گیراوه و ئه‌و دراوه ساخته‌یه‌ی كۆنترۆڵیش كراوه، بڕه‌كان له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون:
10 ملیۆن و 955 هه‌زار دیناری عێراقی ساخته.
65 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
100 هه‌زار یۆرۆی ئه‌وروپی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان:




