سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ویداد ئەرسەلان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر و وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ویداد ئەرسەلان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان