عەلی لاریجانی: سەربازەکانمان وانەیەکی لەبیرنەکراو بە ستەمکارانی نێودەوڵەتی دەڵێنەوە

عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بە کورتی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "تاوانبارە بێشەرمەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە".

لاریجانی هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "سەربازە ئازاکان و گەلی مەزنی ئێران وانەیەکی لەبیرنەکراو بە ستەمکارانی نێودەوڵەتی دەڵێنەوە، کە تێنوی شەڕن".

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشی فراوانیان بۆ سەر چەندان پێگەی سەربازی و دامەزراوەی حکوومیان کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی رێکخراوی خاچی سووری ئێران لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا، ئەمریکا و ئیسرائیل 24 پارێزگای چەندان شوێنیان بۆمباران کردووە، کە لە نێویاندا قوتابخانەیەکی کچان و چەند شوێنی مەدەنی نشین بۆمباران کراوە.

هەر بەپێی ئاماری رێکخراوەکە لە هێرشەکاندا 201 کەس کوژراون، کە 85 یان قوتابی بوون، هەروەها 747 کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا 92 یان قوتابیانی قوتانخابەی مینابی پارێزگای هۆرمزگانن.