لە باشووری بەغدا هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر ناوچەی جەرف سەخر

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە میدیاکانی رایانگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا ناوچەی "جەرف سەخر" لە باشووری شاری بەغدا رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەیەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بووە و چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای بابیل کردووەتە ئامانج.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشەیان رانەگەیاندووە، بەڵام دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە و بارودۆخەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی ماددی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام میدیاکانی ئێران و ئیسرائیل  کوژرانی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێرانی پشتراست کردەوە.