به‌ربژێرانی باشترین راهێنه‌ری كوردستان له 2020
دیسكی وه‌رزشی كوردستان24 دووه‌مین پرۆژه‌ی خۆی راگه‌یاند كه تێیدا له راپرسییه‌كدا باشترین و كاریگه‌رترین راهێنه‌ری كوردستان له 2020 ده‌ستنیشان ده‌كات، دواتر ئه‌نجامی راپرسی باشترین یاریزانی كوردستان و باشترین راهێنه‌ر به یه‌كه‌وه له پرۆگرامێكی تایبه‌ت رۆژی 12ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت.
له ئێستادا ده‌نگدان بۆ باشترین یاریزانی كوردستان له‌سه‌ر سۆشیاڵ میدیای كوردستان24 وه‌ستاوه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ش پوچهوڵ ده‌كرێته‌وه كه زیاتر له یه‌ك ده‌نگی داوه، ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی كوردستان24 سپۆرت ده‌نگدان بۆ باشترین راهینه‌ری كوردستان له 2020 ده‌ستی پێكردووه و ده‌نگدانه‌كه له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ربژێرانی باشترین راهێنه‌ری كوردستان له 2020
1ـ یوونس سلێمان:
ئه‌م راهێنه‌ره وه‌رزی رابردوو له دۆخێكی خراپ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ی كرده پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، به هێزترین هێڵی هێرشبه‌ری له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م خوله‌كانی كوردستان هه‌بوو كه تێیدا له كۆی 15 یاری 23 گۆڵی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه بوو له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
2ـ مه‌حموود مه‌جید:
ئه‌م راهێنه‌ره وه‌رزی رابردوو كاتێك ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی برایه‌تی وه‌رگرت، یانه‌كه له دۆخێكی ناجێگیردا بوو، ئه‌م راهێنه‌ره رۆڵێكی گه‌وره‌ی له رێكخستنه‌وه‌ی برایه‌تی گێڕا و به 26 خاڵ كۆتایی به وه‌رزی رابردوو هێنا و به جیاواز گۆڵ له نه‌ورۆزی پێشه‌نگی خوله‌كه دوور بوو، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگری بوو له كۆی 16 یاری ته‌نیا 10 جار تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان هه‌ژێنرا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵتۆماركردن بوو له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه، ئێستاش ئه‌و راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ برایه‌تی به‌رده‌وامه‌وه له كۆی 3 یاری 2 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و هێرشبه‌رانی 11 گۆڵیان ته‌نیا له دوو یاری كردووه، به‌مه‌ش خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌رن له‌م وه‌رزه.
3ـ سه‌میر بابۆ:
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له سه‌رده‌می ئه‌و راهێنه‌ره خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستانی هاته دی، هه‌موو ساڵێك پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ بابۆ تا كۆتایی رۆژی خوله‌كان ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ناسناوه‌كان ده‌كات، وه‌رزی رابردوو سه‌میر بابۆ هه‌مان خاڵه‌كانی نه‌ورۆزی پاڵه‌وانی بۆ تیپه‌كه‌ی كۆكرده‌وه و ته‌نیا به جیاوازی گۆڵ له لوتكه دوور بوو، ئه‌م وه‌رزه‌ش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له كۆی 4 یاری 3 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له نێو چوارچێوه‌ی ركابهرییهكانه بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی خوله‌كه.
4ـ رزگار عه‌لی:
له سه‌رده‌می ئه‌م راهێنه‌ره یانه‌ی سیروانی نوێ گه‌یشتووه‌ته لوتكه، رزگار عه‌لی توانی به تیپێكی نیمچه لاو سیروانی نوێی بۆ خولی نایابی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه، وه‌رزی رابردووش تا دوایین سات به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستان بوو، به‌وپێه‌ی 25 خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی كۆكرده‌وه و ته‌نیا به یه‌ك خاڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشه‌نگ دوور بوو. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یانه‌ی سیروانی نوێ له‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی له كۆی 4 یاری هیچ شكستێكی نه‌هاتووه‌ته ڕێ و به 8 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی گرتووه.
5ـ محه‌مه‌د یووسف:
یانه‌ی زاخۆ هه‌ر كاتێك ده‌كه‌وێته دۆخێكی خراپ هانا بۆ ئه‌و راهێنه‌ره ده‌بات، چونكه محه‌مه‌د یووسف به‌وه ناسراوه به كه‌مترین كه‌ره‌سته و به زۆرترین یاریزانی لاو تیپێكی تۆكمه دروست ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و راهێنه‌ره توانایه‌كی كارامه‌ی هه‌یه له رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه و ساڵانه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی له سنووری بادینان پێگه‌یاندووه و به‌سه‌ر یانه‌كانی ئه‌و سنووره دابه‌ش ده‌بن، وه‌رزی رابردووش له دۆخێكی خراپ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی زاخۆی وه‌رگرت و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو دوو ساڵه به‌شداریی له خولی نایابی كوردستان ده‌كات.
6ـ هه‌رێم بوڕهان:
ئه‌م راهێنه‌ره له 2020 كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه‌كانی هانده‌رانی چه‌مچه‌ماڵ هێنا و یانه‌كه‌ی دوای 20 ساڵ بۆ خولی نایابی كوردستان گه‌ڕانده‌وه و چه‌مچه‌ماڵی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا كرده پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان، هه‌رێم كه‌لاری ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی له خولی نایابی كوردستان كردووه‌ته ژماره‌یه‌كی قورس و به جۆرێك له كۆی 4 یاری یانه‌كه‌ی له شكست پاراستووه و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ پله‌ی دووه‌می گرتووه.