ئێران: تاقی كیسرا نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه
شاره‌زایانی شوێنه‌واری ئێران له بابه‌تی داڕمانی به‌شێكی تاقی كیسرا له به‌غدا ده‌كۆڵنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كولتووری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و پیشه ده‌ستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان، رایگه‌یاند، شاره‌زایانی شوێنه‌واری ئێران له بابه‌تی داڕمانی به‌شێكی تاقی كیسرا له به‌غدا ده‌كۆڵنه‌وه و ئێران ئاماده‌یه ئه‌و تاقه نۆژه‌ن بكاته‌وه.
گوتیشی: ئێمه له پێناو چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه و به پێویستی ده‌زانین پارێزگاری له‌و شوێنه‌واره مێژووییه بكه‌ین، چونكه ئه‌وه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به یه‌ك وڵاته‌وه و به‌ڵكو به‌شێكه له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كێشانه‌ی عێراق گیرۆده‌یان بووه، ببوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان.
ناوچه‌ی مه‌دائین كه ده‌كه‌وێته دووری (30) كیلۆمه‌تر له باشووری به‌غدا، شوێنه‌واری تاقی كیسرای لێیه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان.