رووسیا ئامادەیی نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئەوروپا

مۆسکۆ بە فەرمی رایگەیاند، ئامادەیە لە رێگەی بۆریی درۆجباوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکات.

یەکشەممە 8ـی ئاداری 2026، دێنس ماتۆرۆڤ، جێگری سەرۆکی رووسیا، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی ئامادەکاری کردووە بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی بۆرییەکە بە مەبەستی گەیاندنی نەوتی رووسیا بە بازاڕەکانی ئەوروپا.

بۆریی نەوتی درۆجبا کە بە خاکی ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە بە بڕیاری حکوومەتی کێڤ کارەکانی راگیراوە و هەناردەی نەوتی تێدا وەستاوە.

ئەم دەستپێشخەرییەی رووسیا لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا خەریکی تاوتوێکردنی ئەگەری هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر رووسیان، هاوکات ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەو نەوتەی کە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە لە گەرووی هورمز گیری خواردووە، تاوەکو رێگری لە قەیرانی وزە لە جیهاندا بگیرێت.