عەلی سیستانی پەیامێکی ئاراستەی موجتەبا خامنەیی کرد
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە پەیامێکدا بۆ رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوای سەرکەوتنی بۆ رێبەری نوێی ئێران خواست. لە پەیامەکەدا بە روونی جەخت لەسەر خزمەتکردنی گەل، پاراستنی تەبایی نیشتمانی و دوورخستنەوەی مەترسی و شەڕی دوژمنان کراوەتەوە.
چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی راگەیندراوێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سەرکردایەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە و تێیدا پەیامێکی ئاراستەی سەید موجتەبا خامنەیی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تێیدا هاتووە: "لەگەڵ یادکردنەوەی رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی هیوادارین جێنشینەکەی لە خزمەتکردنی گەلی ئێراندا سەرکەوتوو بێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق تیشکی خستووەتە سەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەڕووی ڕێبەری نوێ دەبنەوە و دەڵێت: هیوادارین لە دوورخستنەوەی شەڕی دوژمنان و قین لەدڵان، هەروەها لە پاراستنی یەکڕیزی و هاوئاهەنگی نیشتمانیدا سەرکەوتوو بێت.