مەسرور بارزانی و تۆم بەڕاک دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  نێردەی تایەبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و، هەردوولا هێرشەکانی سەر کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 14ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا پێگەیشت.

ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

بە پێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا، سەرکۆنە و شەرمەزار کرد. هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.