سیستەمی بەرگریی سعوودیە حەوت درۆنی ئێرانی خستەخوارەوە

تورکی مالیکی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی لە رۆژهەڵاتی وڵات، حەوت درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێران بخەنەخوارەوە و شکست بە هێرشەکان بهێنن.

هەروەها رایگەیاندووە، دوێنێ یەکشەممە، سیستەمی بەرگریی توانیویەتی لە ئاسمانی ناوچەی رۆژهەڵات و شاری زیاز 34 درۆن تێکشکێنن و لە ئاسمانی نزیک پارێزگای خەرەج هێرشێکی 6 مووشەکی بالیستی شکست پێ بهێنن.

ناوچەی رۆژهەڵات لە سعوودیە بە فراوانترین ناوچەی وڵاتەکە هەژمار دەکرێت و ناوەندی پارێزگاکە دەمامەیە و دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداو، هەروەها بە ناوەندێکی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنرێت.

 گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە راشیگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی 147 درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی سعوودیە تێکبشکێنن.