قاڵیباف: تۆڵەی کوژرانی لاریجانی دەکەینەوە
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی فەرمیدا سەرەخۆشی خۆی بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی راگەیاند و جەختی لە بەردەوامبوونی ڕێبازەکەیان کردەوە.
چوارشەممە، 18ـی ئاداری 2026، لە پەیامەکەیدا، قاڵیباف رایگەیاند: سەرەخۆشی کوژرانی سیاسەتمەداری بەهێزی ئێرانی ئیسلامی، عەلی لاریجانی و کوڕەکەی دکتۆر مرتەزا لاریجانی، و دکتۆر عەلی ڕەزا بەیات، یاریدەدەری ئاسایشی ناوخۆی سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانەکانیان دەکەم.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەم سەرەخۆشییەی ئاراستەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و بنەماڵەی لاریجانی کرد،
قاڵیباف لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لە تۆڵەکردنەوە کردەوە و گوتی: پەیمان دەدەین تۆڵەی کوژرانی لاریجانی و سەرجەم هاوەڵانی بکەینەوە.