سوپای پاسداران شەپۆلی 61ـی ئۆپەراسیۆنی راگەیاند

سوپای پاسداران شەپۆلی 61ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیی 4ـی راگەیاند و دەڵێت زیاتر لە 100ئامانجیان لەناو جەرگەی ئیسرائیلدا پێکاوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە مووشەکەکانی خوڕەمشاری چوار کە هەڵگری چەندین کڵاوەی تەقینەوەیە و مووشەکی قەدر کە ئەویش چەندین کڵاوەی تەقینەوەی لەسەرە، هەروەها مووشەکەکانی عیماد و خەیبەرشکێن شاری تەلتەڤیڤیان لە تۆڵەی خوێنی عەلی لاریجانی و هاوڕێکانی ئاگرباران کردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرگریی پێشکەوتووی ئیسرائیل لەناو براوە، مووشەکەکانی خوڕەمشاری چوار و قەدر کە بەهێز و خێران، زیاتر لە 100ئامانجی سەربازی و ئەمنییان لەناو جەرگەی ئیسرائیلدا پێکاوە و پێشبێنی دەکرێت ئەو هێرشە زیاتر لە 230 کوژراو و برینداری لێ کەوتبێتەوە.