ئێنزۆ فێرناندێز دەنگۆکان بەهێزتر دەکات

ئێنزۆ فێرناندێز
ئێنزۆ فێرناندێز

ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بە قسەکانی گومانەکان لەسەر داهاتووی بەهێزتر و زیاتر دەکات و دوای یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان گووتی '' نازانم وەرزی داهاتوو لەگەڵ چێڵسی بەردەوام دەبم یان نە ''.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتی یانەی چێڵسی، بووەتە ئامانجی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، هیچ کاتێکیش هەواڵەکە لەلایەن هەردوولاوە پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام لێدوانی ئەو یاریزانە دوای یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، دەنگۆکەی زیاتر بەهێزتر کردووە.

ئەو یاریزانە دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی بە تۆڕی هەواڵی ESPNـی وڵاتەکەی گووت '' ئاگادار نیم و نازانم وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەم بەردەوام دەبم یاخود نا، من ئێستا تەنها بیر لە یارییەکانی پرێمەرلیگ و هەروەها جامی ئینگلاند دەکەمەوە، پاشان مانگی شەشی ئەمساڵ مۆندیالمان لە پێشە و دوای ئەو پاڵەوانێتیە بڕیار لەسەر چارەنوسم دەدەم ''.

ئێنزۆ فێرناندێز سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 121 ملیۆن یۆرۆ، لە ریزەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی گواسترایەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ئەو ناوەڕاستکارە، ساڵی 2032 گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز کۆتایی دێت، بەڵام لە ئێستاوە چەند یانەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە ساڵی داهاتوو دەدەن.