پێنج یاریزانی ریاڵ مەدرید چارەنووسیان لە مەترسیدایە

جود بێلینگهام و ڤینیسیوس جۆنیور و کیلیان ئێمباپێ
جود بێلینگهام و ڤینیسیوس جۆنیور و کیلیان ئێمباپێ

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بە سەرکردایەتی ڤینیسیۆس جونیۆر، توانی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1 تووشی دۆڕان بکات و سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

یانە شاهانەکە لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی ئاتالانتا، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانە ئەڵمانیەکە دەبێتەوە، مێرنگی سەرەتا لە یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن دەکات و دواتر لە یاری گەڕانەوە دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.

هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەری چارەنوسی پێنج لە یاریزانەکانی یانەکەیانن، ئەوانیش بریتین لە کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام و دێن هاوسن و چوامێنی و کارێراس و هەروەها ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەو یاریزانە ئەگەر لە یاری چوون کارتی زەردیان پێ بدرێت، ئەوا لە یاری گەڕانەوە بێ بەش دەبن.

لە ئەگەری سەرکەوتنی بایرن میونشن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەو یانەیە رۆژی 6ـی مانگی داهاتوو و لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید، دەبێتە میوانی ئەو یانەیە و لە یاری گەڕانەوەش رۆژی 15ـی هەمان مانگ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.