ئێران داوای چۆڵکردنی پێنج دامەزراوەی ستراتیژیی وزە لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر دەکات
سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان و نیشتەجێبوانی نزیک لە پێنج دامەزراوەی ستراتیژیی وزە لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر کە بە زووترین کات ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن. لە پەیامەکەدا هاتووە کە ئەو شوێنانە بوونەتە ئامانجی رەوا و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هێرشیان دەکرێتە سەر.
چوارشەممە 18ـی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی ئاراستەی کارمەندان و دانیشتووانی دەوروبەری چەندین بنکەی گرنگی نەوتی و پیشەسازی لە کەنداو کرد، تێیدا داواکراوە بۆ پاراستنی گیانیان بەبێ دواکەوتن لەم شوێنانە دوور بکەونەوە:
1. پاڵاوگەی سامرێف (SAMREF)، سعوودی.
2. کێڵگەی گازی حوسن، ئیمارات.
3. کۆمەڵگەی پیشەسازیی جوبەیل سعوودیە.
4. کۆمەڵگەی مەسێعید و کۆمپانیای مەسێعید هۆڵدینگ، قەتەر.
5. پاڵاوگەی ڕاس لافان (فازەکانی 1 و 2)، قەتەر.
لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە، کە پێشتر چەندین جار هۆشداری دراوەتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە قومارکردن بە چارەنووسی گەلەکانیان، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لەو سیاسەتانەی
هۆشدارییەکە جەخت دەکاتەوە کە بەرپرسیارێتی تەواوی هەر لێکەوتەیەک و مەترسییەک کە بێتە پێش، لە ئەستۆی فەرمانڕەوایانی ئەو وڵاتانەدایە کە رێڕەوی سیاسی خۆیان نەگۆڕیوە. داواش لە هاووڵاتییان کراوە بۆ پاراستنی سەلامەتییان، دەستبەجێ ناوچە دەستنیشانکراوەکان بەجێبهێڵن.