سێنتکۆم: 7800 ئامانجمان لە نێوخۆی ئێران پێکاوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) راپۆرتی فەرمیی خۆی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی (Operation Epic Fury- تووڕەیی داستانئاسا) دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە، کە تێیدا زیاتر لە 7 هەزار ئامانجی سەربازی و ستراتیژی کراونەتە ئامانج
لە ڕاگەیەندراوی سێنتکۆمدا، ئامارە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی تووڕەیی داستانئاسا تاوەکوو ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئاداری 2026 بڵاو کردووەتەوە، کە زیاتر لە هەشت هەزار هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە تێیدا 7,800 ئامانجی سەربازییان پێکاوە؛ هەروەها زیاتر لە 120 کەشتی و ژێر دەریایی ئێرانییان تێک شکاندووە.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ئەمنیی ئێران داڕێژراوە و ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، بارەگا سەرەکییەکانی سوپای پاسداران (IRGC) و بنکە هەواڵگرییەکان، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و سایتەکانی مووشەکی بالیستی و کارگەکانی دروستکردنی درۆن و مووشەک و کۆگاکانی چەک کراونەتە ئامانج.
ئەمریکا بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی (B-1, B-2 Stealth, B-52) و فڕۆکە جەنگییەکانی (F-22, F-35, F-18)، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەتۆمییەکان، ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان و کەشتییە مووشەکهاوێژەکان و سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت (Patriot) و تاد (THAAD) و سەکۆکانی مووشەکی هایمارس (HIMARS) بەکار هێناوە
فەرماندەیی ناوەندی جەختی کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لە پێشینەی کارەکانیاندا پێکانی ئەو شوێنانەیە کە مەترسیی دەستبەجێ و مسۆگەرن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانی" لە 28ی شوباتی 2026 لە کاتژمێر 9:15ی خولەکی شەو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە.