ماکرۆن: پێویستە هاووڵاتییان و پێداویستییەکانیان پارێزراو بن

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و دیپلۆماسی لەگەڵ هەریەک لە ئەمیری قەتەر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی کە ئەمڕۆ کرانە سەر چەند پێگەیەکی بەرهەمهێنانی گاز لە هەریەک لە ئێران و قەتەر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، ئیمانوێک ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: پێویستە هاووڵاتییانی مەدەنی و پێداویستییە سەرەکییەکانیان، هاوکات لەگەڵ ئاسایشی دابینکردنی وزە لە جیهاندا، لە لێکەوتەکانی پەرەسەندنی سەربازی بپارێزرێن و ڕێگری لە تێکچوونی زیاتری دۆخەکە بکرێت.

لەدوای هێرشی سەر کێڵگەی غازی پارسی باشوور کە بەشێکی دەکەوێت سنووری قەتەرەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لە بەرژەوەندیی هەموواندایە هێرشکردنەسەر ژێرخانە سڤیلەکان رابگیرێن.