مانگی سووری ئێران: 204 منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون
مانگی سووری ئێران رایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 18 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، پیر حسێن کولیوەند، سەرۆکی مانگی سووری ئێران رایگەیاند: بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 18 هەزار هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون و 204 منداڵ کە تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵ بووە کوژراون.
کوولیوەند ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم هێرشانەدا زیاتر لە 70 هەزار یەکەی سیڤیل(شوێنی مەدەنی)، لەوانەش خانوو و باڵەخانە و قوتابخانە و دووکان و هەروەها ژێرخانە سەرەکییەکان لە شارەکانی ئێران بە ئامانج گیراون. لەوانەش 251 بنکەی تەندرووستی و 498 قوتابخانە و 17 بنکەی مانگی سوور زیانیان بەر کەوتووە.