فەرماندەیەکی باڵای هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران کوژرا

میدیاکانی ئێران بەفەرمی پشتڕاستیان کردەوە کە "مەهدی قوڕەیشی"، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان، لە میانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ناوچەیەکی پیشەسازیی ئەو شارە کوژراوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، لە رێوڕەسمێکدا تەرمی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان بەخاک سپێردرا.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمرۆ هەینی، میدیاکانی ئێران کوژرانی ئیسماعیل ئەحمەدی، بەرپرسی هەواڵگریی دەستەی بەسیج و جێگری غوڵام ڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی ئەو دەستەیان راگەیاند.