سوپای پاسداران هێرشێکی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل و ناوچەکە

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجامدانی شەپۆلی 68ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی چوارەمی راگەیاند و ئاماژەیداوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەنێوان هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران جێبەجێکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شەپۆلە مووشەکییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026، بە هەڵدانی مووشەکەکانی خوڕەمشەهر 4، قەدری کڵاوەی هێشوویی ئاراستەی 25 ئامانج لە حەیفا و تەلئەڤیڤ کراون.

هەر لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، دەیان درۆنی بۆمبڕێژکژاو ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراون.

هەروەها هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆدا، توانیانە هەڵدانی درۆنی بۆمبڕێژکرا و و مووشەکی کرووز، شەش کۆگای لۆجستی هێزەکانی ئمەریکا لە بنکەی سەربازیی ئەلحید لە بەحرەین لەناوبەرن  و هاوکات زیانێکی زۆریشیان بە بنکەی شێخ عیسا گەیاندووە کە تایبەت بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا.