موجتەبا خامنەیی: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی و منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون
موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل وایانزانی بە یەک بۆ دوو رۆژ ئێران دەڕوخێنن، بەڵام بە هەڵەداچوون و هەوڵدەدەن شەڕ رابگرن.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی و منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون، کە نزیکەی هەزار کەس دەبن.
خامنەیی گوتی: ئەمریکا و ئیسرائیل وایانزانی بە یەک بۆ دوو رۆژ ئێران دەڕوخێنن، بەڵام بە هەڵەداچوون و هەوڵدەدەن شەڕ رابگرن.
هەروەها سوپاسی گەلی ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی وڵاتەکەی دەکات و نەورۆز جەژنێکی دێرینە، "لێرەدا دەمەوێت داوا بکەم کە دوو وڵاتی برامان واتە ئەفغانستان و پاکستان دەبێت بۆ ڕەزامەندی خودا و بۆ بەرژەوەندی موسڵمانان پەیوەندییەکی باشتر پێکەوە دروست بکەن و منیش ئامادەی هەموو هەنگاوێکی پێویستم".
هەروەها باسی لەوە کردووە،هەروەها ئەو هێرشانەی لە تورکیا و عومان (کە هەردووکیان پەیوەندی باشیان لەگەڵمان هەیە) کراونەتە سەر هەندێک شوێن، بە هیچ شێوەیەک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگرییەوە نەبووە.