جەنگ زیانی زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری لە هێڵە ئاسمانییەکانداوە
بەهۆی کاریگەری و لێکەوتەکانی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، داخرانی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیکەی 20 کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی زیانی زیاتر لە 53 ملیار دۆلاریان لێکەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، کە بەدواداچوونی زیانە ئابوورییەکان بەهۆی جەنگەوە کردووە و ئاماژەیداوە، بە گوێرەی خەملاندنەکان، نزیکەی 20 کۆمپانیای هێڵی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانێکی زۆری لێکەوتەکانی جەنگیان پێگەیشتووە.
بە گوێرەی ئەو خەملاندنەی کردوویەتی، زیانەکان بە زیاتر 53 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.
رۆژنامە بەریتانییەکە لە زاری کارگێڕانی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانییەوە هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە بەردەوامی جەنگ و ئەم دۆخە لێکەوتەیەکی درێژخایەنی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و رەوینەوەی خواستی جیهانی بۆ رووکردنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
هەروەها بڵاویکردووتەوە، لە کاتێکدا کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان کێشمەکێشیان لەسەر پاراستنی پێگە و داهاتەکانیان، بەڵام داخرانی فڕۆکەخانەکانی کەنداو و ئاسمانی ناوچەکە وا دەکات، گەشتیاران پەنا بۆ کۆمپانیای دیکەی فڕۆکەوانی و ناوچەکانی دیکە ببەن کە دوورن و پەیوەندیان بەم ناچەیەوە نییە، ئەمەش دەبێتە بەرزبوونەوەی نرخ و زیادبوونی خواست بۆ کۆمانیا و ناچەی دیکەن.