قەرارگەی خاتەمولئەنبیا بە چوار خاڵ هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای هێرشی توند دەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت " سەرۆکی ئەمریکا بە درێژەدان بە ڕەفتاری شەڕانگێزی و ناسەقامگیریی جیهان، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر وێستگەکانی وزە لە ئێران دەکات، بەڵام هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانج".
ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئاداری 2026، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی چەندین جارە دووپاتی دەکەینەوە، گەرووی هورمز بە تەواوی دانەخراوە، تەنیا بەڕووی دوژمن و جووڵە زیانبەخشەکانیان داخراوە، ئەگەر ئەمریکا هەڕەشەکانی بکاتە کردار و هێرشی سەر وێستگەکانی وزەی ئێران بکات، ئەوە دەستبەجێ بۆ سزادانی ئەم ڕێوشوێنانە دەگرینەبەر:
1- گەرووی هورمز بەتەواوی دادەخرێت و ناکرێتەوە تا وێستگە زیان پێکەوتووەکانمان دەخرێنەوە سەر پێ.
2. هەموو وێستگەکانی کارەبا، ژێرخانی وزە و تەکنۆلۆژیای زانیاری بە تەواوەتی وێران دەکرێن.
3. هەموو ئەو کۆمپانیایانەی ناوچەکە، کە ئەمریکا تێدا خاوەن پشکن، بە تەواوی لەناو دەبرێن.
4- بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا لەو وڵاتانەی ناوچەکە کە میوانداری ئەمریکایان کردووە، دەکرێن ئامانجی یاسایی ئێران بۆ لەنێوبردنیاین.
گوتەبێژەکەی قەرارگەی خەتەمولئەنبا دەڵێت "ئێمە دەستپێشخەری جەنگ نەبووین، ئێستاش هەواین، بەڵام ئەگەر دوژمن زیان بە ناوەندە وزەیەکانی ئێران بگەیەن، ئەو کاتەی ئێمە بۆ بەرگری لە وڵات و بەرژەوەندییەکانی دەست بۆ ئەنجامدانی هەر لارێک دەبین
دەشڵێت "لەناوبردنی ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان بەبێ وەستان دەستپێدەکات و هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانمان بکات بۆ لەناوبردنی ژێرخانی وزە، نەوت پیشەسازی وزە و نەوت و ژێرخانی وزەی ناوچەکە، دەکرێنە ئامانج.