پێرێز به‌منزیكانه گرێبه‌ستی سه‌ده واژۆ ده‌كات
گه‌رچی چاوه‌ڕێ ده‌كرا ریال مه‌درید به‌منزیكانه گرێبه‌ستی سه‌ده واژۆ بكات و به گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێ بۆمبێكی گه‌وره له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام مێره‌نگی پلانێكی نوێ داده‌نێت و بڕیاریداوه نه‌چێته نێو بازاڕی زستانه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به هێزی پاره یاریزانه فه‌ره‌نسیه‌كه بگوازێته‌وه.
به‌پێی تۆڕی لێ تێن سپۆرتی فه‌ره‌نسی، فلۆره‌نتینۆ پێرێز بڕیاریداوه له بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه هیچ یاریزانێكی نوێ نه‌گوازێته‌وه ریزی شایانه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2019 زیاتر له 270 ملیۆن یۆرۆی له گرێبه‌سته‌كان خه‌رج كرد و یاریزانه‌كانیش به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو.
لێ تێن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ریال مه‌درید له هاوینی 2019 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هازارد و میلیتاو و یۆڤیچ واژۆ كرد به‌ڵام سه‌رجه‌میان تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێی ره‌زامه‌ندی یانه‌كه و هانده‌رانی، جگه له فێرلان مێندی كه له‌پێكهاته‌كه‌ی زیدان شوێنی خۆی گرتووه.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسیه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، پێرێز ئامانجیه‌تی له‌م زستانه پاره له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج نه‌كات، ته‌نیا له‌پێناو كیلیان مباپێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ست بێت و له هاوینی داهاتوو بۆمبه‌كه بته‌قێنێته‌وه و گرێبه‌ستی سه‌ده به گواستنه‌وه‌ی مباپێ واژۆ بكات.
پێرێز باش ده‌زانێت پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ پێویست ده‌ێت و ده‌شزانێت كه خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نابێت ته‌نیا مه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی زۆری بخرێته به‌رده‌م.
گه‌رچی پێرێز بڕیاریداوه هیچ یاریزانێك نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك ببێت، له‌وانه ئیسكۆ و میلیتاو، هه‌رچه‌نده ئێستا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن به ئاراسته‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.
ریال مه‌درید هه‌روه‌كو به‌شێكی زۆری یانه‌كانی ئه‌وروپا به قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی تێپه‌ڕده‌بێت و ناچاره له زستان نه‌چێته بازاڕی یاریزانان و پاره‌كانی بۆ هاوینی داهاتوو هه‌ڵبگرێت.