سكاڵۆنی: هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی مێسی جارێكی دیكە مۆندیال بباتەوە
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین له یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه رووبه‌رووی مۆریتانیا بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، هەردوو گۆڵەكەی تانگۆ لە نیوەی یەكەم لە لایەن ئینزۆ فێرناندێز و نیكۆ پاز تۆمار كران، لیۆ مێسی له نیوەی دووه‌م به‌شداری كرد و بڕیاریشه له دووه‌مین یاریی دۆستانه ئەرجەنتین رۆژی چوارشه‌ممه رووبه‌رووی زامبیا ببێته‌وه. سكاڵۆنی راهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند یارییەكی خراپیان كردووە و باش نەبوونە.
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوە بە زەحمەتەكەیان بەرامبەر مۆریتانیا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد له نیوەی دووه‌م یارییه‌كی باشیان نه‌كرد ته‌نانه‌ت له نیوەی یه‌كه‌میش باش نه‌بوونە.
سكاڵۆنی لەمبارەیەوە گوتی: به‌رای من له هیچ كاتێكی یارییه‌كه یاریزانه‌كانم ئاستیان باش نه‌بوو، ئه‌وه‌ی گرینگه كار له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانمان بكه‌ین و خۆمان باشتر بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كی باشمان نه‌كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێنی تێدابوو ده‌كرێت خۆمان باشتر بكه‌ین و پێشتریش گووتوومه هیچ ركابه‌رێكی ئاسان بوونی نییه.
سكاڵۆنی گوتیشی: به‌ڵی قسه‌م له‌گه‌ڵ مێسی كرد و خۆی پێی باش بوو له‌و خوله‌كه به‌شداری بكات، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی یارییكردنیشمان پێویستی به چاككردنه‌وە هەیە و ده‌بێت خۆمان باشتر بكه‌ین، یارییه‌كه‌ی جه‌زائیر و گواتیمالامان بینی و سه‌یری یارییه‌كه‌ی نه‌مسا و گاناشمان كرد، به‌ڵام یاریی كۆسته‌ریكامان دژی ئوردن نه‌بینی، تا ئێستا به‌باشی چاودێری ركابه‌ره‌كانمان له مۆندیال ده‌كه‌ین و رووبه‌رووی سێ هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی جیهان ده‌بینه‌وه، من دڵنیام ئه‌وپه‌ری هێزی خۆیان یاریی ده‌كه‌ن و سێ یاریی سه‌ختمان له پێش ده‌بیت، پێموایه یارییه‌كانی مۆندیال به ورده‌كاری زۆر بچووك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ختمان هه‌یه ئه‌زموونمان له مۆندیال هه‌یه و ده‌زانین چۆن یاریی بكه‌ین، زۆر باش ده‌زانین له یاریی یه‌كه‌می مۆندیالی رابردوو چی روویدا.
سكاڵۆنی لە بەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لیۆنێل مێسی مۆندیال بباتەوە.