ریاڵ مەدرید پلانی بۆ گەڕانەوەی نیکۆ پـاز هەیە؟
نیکۆ پاز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا، رەنگە خواستی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید هەبێت، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو یانەیە هیچ خواستێکی بۆ گەڕاندنەوەی پیشان نەداوە.
ماڵپەری Sport Media set بڵاویکردەوە کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید تاوەکو ئەم ساتە، هیچ نیازێکی بۆ گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی کۆمۆ نیە، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بووەتە ئامانجی چەندان یانەی گەورەی ئەوروپی.
ناوەڕاستکارە 21 ساڵیەکە لە ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی هەمیشەیی لە تیپی دووەمی ریاڵ مەدرید واتە کاستیا، پەیوەندی بە یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا کرد، بەڵام یانە شاهانەکە ئەو کاتە لە گرێبەستەکەی مەرجی ئەوەی داناوە، هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە کارگێڕی یانەی کۆمۆ بەو هیوایەن نیکۆ پاز لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت و هەوڵی هێشتنەوەی دەدەن، بەڵام یانەی ئینتەر میلان ئەوانیش هەوڵێکی چڕ بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە لاوەکە دەدەن.
نیکۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی بەشداری 29 یاریکردووە و خاوەنی 10 گۆڵ و ئاسیستێکە، هەروەها ئەو یاریزانە لاوە لە جامی ئیتاڵیاش بەشداری چوار یاری کردووە و خاوەنی گۆڵێکە. پاز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی دێت.