لە هەولێر و سۆران لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشووی فەرمی

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاردرا سبەی یەکشەممە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران پشووی فەرمی بێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە لە ئارادایە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دوو راگەیەندراوی هاوشێوەدا ئاماژەیانداوە"لەبەر ئەو دۆخە نخوازراوەی هەیە، سبەی یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.

هەروەها ئاماژەیان داوە، بڕیارەکە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە ئەهلی حکوومییەوە، هەر لە قۆناخی بنەڕەتی تا زانکۆ و پەیمانگاکان دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەینی 27ی ئاداری 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی پەروەردە ڕایانگەیاندبوو، دەستپێکردنەوەی دەوامی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە لە ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026 دەستپێدەکاتەوە