46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای چوونی دۆناڵد تره‌مپ له‌و پۆسته، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن جیاواز له سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته سازده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌ی دوای په‌لاماره‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر بینایه‌ی كاپیتاڵ، كه دۆخێكی تایبه‌تی ئه‌منیی له‌و وڵاته هێنایه ئاراوه و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ، رێكاری تایبه‌تی ئه‌منی له واشنتن گیراونه‌ته‌به‌ر و به هه‌زاران ئه‌ندامی گاردی نیشتمانی له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی كۆكرانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن به پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه ته‌نیا هه‌زار میوان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن، له‌ناویان سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك باراك ئۆباما، جۆرج بۆشی كوڕ و بیل كلینتۆن، له‌كاتێكدا دوای ئه‌ندرۆ جۆنسۆن، كه له‌ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1865 تا 1869 فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مه‌ریكای كردووه، دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكه كه به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی دوای خۆیدا ناكات.
پێشبینی ده‌كرێت، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا لیدی گاگا، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئه‌و وڵاته سروودی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری دیكه‌ی وه‌ك جێنیفه‌ر لۆبیز و جاستن تێمپهرلیك و تیمی "فو فایته‌رز" له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن.
H.B