بابەتی محەمەد سەڵاح و ریاڵ مەدرید یەکلایی بووەتەوە
محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوول ئامانجیەتی لە خولەکانی ئەوروپا بەردوام بێت، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی، دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات.
ماڵپەری دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێرشبەرە مسڕییەکەی یانەی لیڤەرپوول رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێدەهێڵیت، لەلایەن بەرێوەبەری کارەکانیەوە هەوڵێک هەیە سەڵاح پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید بکات، بەڵام یانە ئیسپانیەکە هیچ پلانێکی نیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
سەرچاوە ئیسپانیەکە بڵاویش کردەوە بەرێوەبەری کارەکانی سەڵاح ئەو یاریزانەی پێشکەش بە یانە ئیسپانیەکە کردووە، بەڵام مێرنگی هەر زوو ئەو داواکارییەی رەتکردووەتەوە. دەنگۆیەکیش هەبوو کە یانە ئیسپانیەکە دەیەوێت محەمەد سەڵاح وەکو شوێنگرەوەی رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بگوازێتەوە.
محەمەد سەڵاح هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، بەڵام بە رێکەوتنی هەردوولا ئەو یاریزانە هاوینی ئەمساڵ و پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ریزەکانی رێدز جێدەهێڵێت.