ئاربیلوا دوای هەر بردنەوەیەک یاریزانەکانی بە ژەمی بەیانی میوان دەکات
ئالڤارۆ ئاربیلوا راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی رەفتارەکانی توانیویەتی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی دروست بکات، هەمان ئەو کارەی کردووە کە هاندەرانی یانەکە لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ بەردەوام نیگەرانی بوون.
ئێدوارد کاماڤینگا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی ئێلچرینگیتۆ رایگەیاند '' پەیوەندی و رەفتارەکانی ئاربیلوا هاوشێوەی کارلۆ ئانچێلۆتین و ئازادی زیاتر بە یاریزانەکان دەدات، ئەو راهێنەرە زۆرجار میوانمان دەکات و دۆنات و ئۆریۆ و ژەمە خواردنی جیاوازمان بۆ دەێنێت ''.
ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید پێیوایە، ئەو رەفتارانە و پەیوەندیە بەهێزەکەی ئاربیلوا لەگەڵ یاریزانەکان وایکردووە، تیپەکەیان ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنێت و یاری لە دوای یاریش ئەنجامەکانیان باشتربن.
پێشترین لە بەرنامەی ئێلچرینگیتۆ ئاشکرا بوو کە ئاربیلوا راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، دوای هەر بردنەوەیەک رۆژی پاشتر و پێش دەستپێکردنی راهێنانەکان، یاریزانەکانی یانەکەی بە نانی بەیانی میوانداریان دەکات.