رۆژنامەیەکی ئیسپانی هۆکاری شکستی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

ئێدواردۆ کاماڤینگا
ئێدواردۆ کاماڤینگا

ریاڵ مەدرید لە گەڕی 30ـی خولی ئیسپانیا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا بە ئەنجامی 1-2 تووشی دۆڕان بوو، دوای یارییەکەش رۆژنامەیەکی ئیسپانی هۆکاری شکستەکەی مێرنگی ئاشکرا دەکات.

دوای دۆڕانەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا، رۆژنامەی Ok Diario بڵاویکردەوە سێ یاریزانی هۆکاری سەرەکی دۆڕانەکەی یانەکەیان بوون، یەکەمیان ئێدواردۆ کاماڤینا ناوەڕاستکاری فەرەنسی، کە لە کاتی تۆمار کردنی گۆڵی یەکەم نەیتوانی وەکو پێویست یاریزانی بەرامبەر کۆنترۆل بکات، هەروەها ئەو یاریزانە ئاستیشی وەکو پێویست نەبوو.

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆلد بە هۆکاری دووەمی شکستەکە ناو دەبرێت، ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی ئاسیستی بۆ تاکە گۆڵی یانەکەی کرد، بەڵام رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت کە لە باڵی ئەو بۆشاییەکی زۆر هەبوو و بە باشی نەیتوانی بەرگری لە گۆڵی یانەکەی بکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە ئالڤارۆ کارێراس یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دۆڕانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر مایۆرکا بوو، چونکە ئەو یاریزانە لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکان نەیتوانی هیچ فشارێک لەسەر موریکی بکات و ئەو یاریزان گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد. هەروەها کارێراس بە درێژایی یارییەکە لە بەرگری کردن زۆر لاواز بوو.