ریاڵ مەدرید چانسی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی هەیە
دوای شکستەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا لە گەڕی 30 خولی ئیسپانیا، زۆرێک پێیانوایە ئەو یانەیە هیوایەکی زۆر کەمی ماوە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولەکە، بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو دەردەکەوێت ئەو یانەیە واتە ریاڵ مەدرید چانسی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگی هەیە.
لە مێژوودا هەر کاتێک ئیتاڵیا شکستی هێنابێت و بەشداری مۆندیالی نەکردبێت، ریاڵ مەدرید لەو ساڵە ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بۆیە هاندەرانی یانە شاهانەکە بەو هیوایەن ئەمساڵیش کە ئیتاڵیە سەرنەکەتووە بۆ مۆندیال، یانەکەیان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
ئەو ساڵانەی ئیتاڵیا بەشداری مۆندیالی نەکردووە و ریاڵ مەدرید بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ:
- هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهۆی شکستەکەی بەرامبەر ئێرلەندای باکوور، بەشداری مۆندیالی 1958ـی نەکرد و لەو ساڵە ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی 3-2 لە ئەیسی میلانی بردەوە و بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
- لە ساڵی 2018 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جارێکی دیکە نەیتوانی بەشداری مۆندیال بکات، لەو ساڵەش ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی، توانی بە ئەنجامی 3-1 لە لیڤەرپوول بباتەوە و ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
- ئەمجارەیان لە ساڵی 2022 بوو ئازۆری نەیتوانی سەرکەوێت بۆ مۆندیال، لەو ساڵەی یانە ئیسپانیەکە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، توانی بە ئەنجامی 1-0 لە لیڤەرپوول بباتەوە و بووە پاڵەوان.
- ئەمساڵیش واتە 2026 ئازۆرییەکان جارێکی دیکە نەیانتوانی بلیتی بەشداری کردن لە مۆندیال بەدەست بهێنن، بۆیە هاندەرانی مێرنگی ئومێدیان لە مۆندیالەکانی رابردوو هەیە کە یانەکەیان ببێتەوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.