روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم ڕوویدا، تیمەکان خەریکی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم ڕوویدا، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی سێ کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، دواتر بەهۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن.