نێوەنگیریەک بۆ گەڕاندنەوەی سەردار ئازموون هەیە
کەمتر لە دوو مانگ بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 ماوە و هەڵبژاردەی ئێران بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکانی، لە ماوەی رابردووش سەردار ئازموون گۆڵکاری ئەو هەڵبژاردەیە دوورخرایەوە و ئێستاش نێوەندگیریەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە هەیە.
ماڵپەری وەرزش سە ئێران بڵاویکردەوە، سەردار ئازموون هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی ئەهلی ئیماراتی، بەهۆی ئەوەی لە کاتی جەنگی 40 رۆژەی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل وێنەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئیماراتی بڵاوکردەوە، بووە هۆی توڕەبوونی بەرپرسانی وڵاتەکەی و بڕیاریاندا ئەو یاریزانە لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان دووربخرێتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوورخستنەوەی سەردار بۆشاییەکی گەورەی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دروستکردووە، بۆیە نێوەندگیریەک هەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگەڕێندرێتەوە، نێوەندگیرەکەش هادی سائی وەرزشوانی ئێرانیە کە خاوەنی زۆرترین مێدالیای ئۆڵمپیە لەو وڵاتە.
هادی سائی پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ باوکی سەردا هەیە دەیەوێت داوا لە عەلی دونیامالی وەزیری وەرزشی وڵاتەکەی بکات، ئەو یاریزانە ببەخشرێت و جارێکی دیکە رێگەی پێ بدرێت بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.