حووسییەکانی یەمەن: گەرووی بابولمەندەب دابخەین جنۆکەش ناتوانێت بیکاتەوە
سەرکردەیەکی حووسییەکانی یەمەن هەڕەشە دەکات و دەڵێ ئەگەر بابولمەندەب دابخەن، مرۆڤ و جنۆکەش ناتوانن بیکەنەوە.
حوسێن عزی، سەرکردە لە حووسییەکانی یەمەن لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "بەهێزی خودا ئەگەر سەنعا بڕیاری داخستنی بابولمەندەب بدات، ئەوا هەموو مرۆڤایەتی و جنۆکەش ناتوانن بیکەنەوە.
ئەو سەرکردەیەی حووسییەکان هەروەها دەڵێ پێویستە لەسەر ترەمپ و تەواوی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی دەکەن دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنن، کە بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاشتی و رێز لە داواکارییە رەواکانی گەل و نەتەوەکەمان ناگرن.
ئەم هەڕەشەیەی حووسییەکانی یەمەن لە کاتێکدایە گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە داخراوە و ئەگەر بابولمەندەبیش لەسەر دەریای سوور لەلایەن حووسییەکانەوە دابخرێت ئەوا بازرگانی دەریایی بە تەواوی لە ناوچەکە پەکی دەکەوێت.
بقوة الله 👈 إذا قررت صنعاء إغلاق باب المندب فإن كل الإنس والجن سيكونون عاجزين تماماً عن فتحه ، ولذلك من الأفضل لترامب - والعالم المتواطيء - الإنهاء الفوري لكل الممارسات والسياسات المعيقة للسلام ، وإظهار الإحترام المطلوب لحقوق شعبنا وأمتنا .
— حسين العزي (@hussinalezzi5) April 18, 2026