لەسەر ئیدواردۆی بەرازیلی 3 یانەی گەورە شەڕیانە
ئیدواردۆ یانەی خەونەكانی لە ئەورووپا ئاشكرا كردووە
ئێدواردۆ کۆنسێساو بەهرەمەندێکی تازەپێشگەیشتووی بەڕازیلیە، ئەو یاریزانە بووەتە ئامانجی دوو یانە گەورەكەی شاری مانچێستەر، بەڵام یاریزانەكە حەز دەکات درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیانەوێت، ئێدواردۆ کۆنسێساو هێرشبەری لاوی 16 ساڵانی یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە بەڕازیلیەکە بکەن و گفتوگۆکانیش لەگەڵ بەرپرسانی یانە بەڕازیلیەکەیان دەستپێکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە نایەوێت لە بڕیاردان پەلە بکات و هەموو خەونی ئەوەیە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا بکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویشی کردەوە ئێدواردۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2028، بەهۆی تەمەنی نایاسایی ناتوانێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ئەوروپیەوە بکات، بۆیەش دەیەوێت تاوەکو ئەو کاتە چاوەڕێ ئۆفەری یانەی بارسێلۆنا بکات.
ئیدواردۆ، یاریزانێكی هێرشبەرییە و لە باڵی چەپ یاری دەكات و بە درێسی هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی بەرازیل لە كۆی 5 یاری، 2 گۆڵی كردووە و چاوی زۆرێك لە یانەكانی ئەورووپای لەسەرە.