'' یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەگەڵ گەڕانەوەی مۆرینیۆ نین ''
لەم دواییانە دەنگۆیەکی زۆر لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوبووەتەوە و زۆرێک جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی، بە بەهێزترین بەربژێر دەبینن بۆ ئەم پۆستە، بەڵام دەنگۆیەکیش هەیە کە ژووری جڵگۆڕینی یانەکە لەگەڵ ئەو راهێنەرە نین.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا بە تایبەت ئەوانەی لە مەدریدن و نزیکن لە یانە شاهانەکە، بەردەوام باس لە گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینیۆ بۆ ریزەکانی یانە شاهانەکە دەکەن، بەڵام لە نوێترین پێشتهات گۆنزالۆ گارسیا رۆژنامەنوس لە رادیۆی Cadena Ser بڵاویکردەوە، ژووری جلگۆڕینی یانەی ریاڵ مەدرید ویستیان لەسەر گەڕانەوەی سپێشەڵ وەن نیە، بۆیە بۆچوونی جیاواز لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەکە دروستبووە.
⚪️🎯 "Gusta mucho más Klopp que Mourinho": el vestuario del Real Madrid dicta sentencia y elige a su favorito para el banquillo
— Carrusel Deportivo (@carrusel) April 30, 2026
➡️ En la última emisión de 'El Bar de Sique', @Gonzaalvarez7 ha explicado el sentir de los jugadores merengueshttps://t.co/RmwcUDY7Cd
ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەشکردووە کە بە گشتی یاریزانەکانی مێرنگی، باشترین بژاردەیان بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانیە، چونکە ئەوان پێیانوایە ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە باشتر دەتوانێت کەشوهەوای تیپەکە بنیاد بنێتەوە و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ یاریزانەکاندا دروست بکات.
گۆنزالۆ گارسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "مۆرینیۆ وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو وایە کە هەندێک یاریزان بە شێوازێکی دیاریکراو ڕەفتار دەکەن و هەندێکی تریان خۆپەرستن، کەسێکی وەک ئەو ڕەنگە تووشی پێکدادان ببێت لەگەڵیاندا، یاریزانەکانیش ئەمە باش دەزانن ". هەروەها ئەو رۆژنامەنوسە ئەمەشی زیاد کرد و ئاماژەی بە دیشامپیش کرد بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەی کە لەگەڵ یاریزانە فەڕەنسییەکاندا هەیەتی.