گۆڵپارێزە بێ بەختەکە بووەتە خێر و بەرەکەت

لۆریس کاریوس
لۆریس کاریوس

رەنگە زۆر کەس هەبێت لۆریس کاریوس گۆڵپارێزی فەڕەنسی بناسێتەوە، ئەگەر سەیری رابردوو بکەین ئەو گۆڵپارێزە زیاتر بەبێ بەختی خۆی ناوبانگی دەکرد، پێچەوانەوەی ئەوانەی دیکە کە بە ئاستە بەرزەکەیان، خۆیان بە جیهانی تۆپی پێ ناساندووە.

ساڵی 2018 بوو لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەو کاتەی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئۆڵمپیک لە شاری کیەڤی ئۆکرانیا رووبەرووی یەکتری بونەوە. لەو یارییە بوو کە لۆریس کاریوس گۆڵپارێزی فەڕەنسی لە خولەکەکانی 51 و 83 تووشی هەڵەی مێژویی بوو و وایکرد کەریم بێنزێما و گاریس بەیل دوو گۆڵی مێژوویی بکەن و لەو کاتەوەش ئەو گۆڵپارێزی کەوتە دۆخێکی قورسەوە.

بەڵام ئێستا گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە خەریکە دەگەرێتەوە و لوتکە و بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ یانەکەی، کاریوسی 32 ساڵان گۆڵپارێزی یانەی شالکەی ئەڵمانیایە و لە خولی پلە دووی ئەو وڵاتە یاری دەکەن، بەڵام چەند هەنگاوێکی کەم لە گەڕانەوە بۆ بۆندزلیگا نزیکن.

لۆریس کاریوس ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شالکە لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا بەشداری 28 یاری کردووە و خاوەنی 11 کلین شیتە، ئەو گۆڵپارێزە فەڕەنسیە خاوەنی زۆرترین کلین شیتە لە خولەکە و نزیکە لەوەی جارێکی دیکە خۆی بە جیهانی تۆپی پێ بناسێنتەوە.