وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ قوتابییانی پۆلی 12 دەکات
بەگوێرەی فەرمانێکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە پێدانی 5 نمرە سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 5 نمرە بەسەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەدرێت، بە هەموو بەشەکانییەوە( ئاسایی و دەرەکی).
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە واژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە،
لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان بڕیاردرا، "پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (ئاسایی و دەرەکی)، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026).