ئۆپێک کۆنتڕۆڵی نیوەی یەدەگی نەوتی جیهان دەکات
رێکخراوی وڵاتانی عەرەبیی هەناردەکاری نەوت یاخود ئۆاپێک، لە سێ وڵاتی دامەزرێنەر کوەیت، سعوودیە و لیبیا لەگەڵ شەش ئەندامی ئاسایی پێکهاتووە، وەک بڕبڕەی پشتی ئاسایشی وزەی جیهان دادەنرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئۆاپێک کۆنترۆڵی %53ـی یەدەگی نەوت و %26ـی یەدەگی گازی جیهان دەکات. ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی وڵاتانی ئەندام گەیشتووەتە زیاتر لە 21 ملیۆن بەرمیل نەوت و 560 ملیار پێ سێجا گاز.
ئەم رێکخراوە هەماهەنگییەکی تەواوی لەگەڵ ئۆپێک بۆ رێکخستنی نرخەکان هەیە، ئەمە وای کردووە کاریگەری ئەم وڵاتانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دوو هێندە بێت.