پەنابەرێکی سووری گیانی خۆی بۆ رزگارکردنی دوو پۆلیسی تورکی بەخت کرد
پەنابەرێکی سووری لە تورکیا، لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی دوو پۆلیسی ئافرەت لە خنکان، لە نێو کەناڵێکی ئاودێریدا گیانی لەدەست دا و رووداوەکەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.
لەسەر رێگای نێوان شاری ئورفا و شارۆچکەی ئاکچاکەلە لە تورکیا، ئۆتۆمبێلێک لە رێڕەوی خۆی لای دا و کەوتە نێو کەناڵێکی ئاودێریی سەر بە دامەزراوەی ئاوی حکوومەت.
لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا، دوو پۆلیسی ئافرەت هەبوون و رووبەڕووی مەترسیی خنکان بوونەوە. هەرچەندە لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە دەرەوە، بەڵام هێزی ئاوەکە زۆر بوو. لەو کاتەدا محەممەد مەزار، پەنابەرێکی سووریی تەمەن 36 ساڵ، بەبێ بیرکردنەوە خۆی هەڵدایە نێو ئاوەکە بۆ رزگارکردنیان.
📌Şanlıurfa’nın Akçakale ilçesinde sulama kanalına araç düştüğü aktarıldı Araçtaki 3 kişiden 2’si kurtarıldığı, 1 kişinin kurtarılamadığı bildirildi.
— Fatma Keber (@FatmaKeber) May 9, 2026
#şanlıurfa #akçakale pic.twitter.com/V0nWHwWKWP
محەممەد بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە توانی ئەو دوو پۆلیسە بگەیەنێتە لێواری ئاوەکە و رزگاریان بکات؛ بەڵام بەهۆی ماندووبوونێکی زۆرەوە، نەیتوانی خۆی رزگار بکات و شەپۆلی ئاوەکە بردی. دواتر خەڵکی ناوچەکە بە بێهۆشی لە ئاوەکە دەریان هێنا و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ئورفا.
لە نەخۆشخانە پزیشکەکان هەوڵی زۆریان دا، بەڵام ئەو گەنجە بەهۆی کەمیی ئۆکسجین و ماندووبوونی جەستەییەوە گیانی لەدەست دا. ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا لێ کەوتەوە و وەک پاڵەوانێکی مرۆڤایەتی وەسف کرا.
Şanlıurfa’nın Eyyübiye ilçesinde kontrolden çıkarak sulama kanalına uçan otomobildeki 2 kadın, akıntıya kapılarak sürüklendi.
— Haber 7 (@Haber7) May 9, 2026
Çevredeki vatandaşların suya atlayarak gerçekleştirdiği kahramanca müdahale anları cep telefonu kamerasına yansıdı. pic.twitter.com/RWR2OH3ak7
فاروق دینچ، پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری تورک، ئاماژەی بەوە دا، پێویستە ئەم گەنجە بکرێتە پێشەنگ بۆ کۆمەڵگە و چیرۆکەکەی لە قوتابخانەکاندا بگوترێتەوە. لەلایەکی ترەوە سادق تانریقوڵو، ئەکادیمی و وەرگێڕ، ماتەمینیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە دەربڕی.