پاریس دەیەوێت ئەستێرەیەك لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید بڕفێنێت
لە پرێمەرلیگیش هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە دەستیپێكردووە
کارگێڕی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، دەیەوێت سوود لە کێشەکانی ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید وەربگرێت و فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی بگوازێتەوە ریزەکانی.
کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دەیانەوێت سوود لە گرژییەکانی ژووری جلگۆڕینی یانەی ریاڵ مەدرید ببینن، بە تایبەت دوای شەڕەکەی نێوان فێدێریکۆ ڤالڤێردی و چوامێنی، بۆیە یانەکە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی یاریزانە ئۆروگواییەکە کردووە و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ هاوینی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ رۆیشتنی ڤاڵڤێردین لە یانەکەیان، بەڵام ئەو یاریزانە بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە، بۆیە ئەستەمە وەرزی داهاتوو بکەوێتە داوای یانە فەڕەنسیەکە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، پێگەی میرەری بریتانیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ڤاڵڤێردی بووەتە ئامانجی ئەم هاوینەی مانچێستەر یونایتد.
ڤاڵڤێردی تەمەن 27 ساڵ، لە هاوینی 2016 بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پێنارۆڵی ئۆروگوایی گواسترایەوە ریال مەدرید و ئێستا نرخی لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە. ڤاڵڤێردی لە كۆی 371 یاری، 41 گۆڵ و 44 ئەسیستی كردووە.