"محەمەد سەڵاح دەبێتە گرێبەستی سەدەی فێنەرباهچە"
محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا، ئەمەش لە كاتێكدایە یانەكانی سعوودیەش بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵن.
رۆژنامەی سەباحی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ ریزەکانی یانەی فەنەرباهچە نزیکە و گواستنەوەکە بە گواستنەوەی سەدە ناو دەبات. سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا دەستیان پێکردووە و یانەکەی وڵاتەکەیان هەموو داواکارییەکانی محەمەد سەڵاحی جێبەجێ کردووە، بۆیە نزیکن لە رێکەوتن و پێشبینی دەکرێت دوای مۆندیالی 2026، گرێبەستی نێوان هەردوولا واژۆ بکرێت.
رۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویشی کردووەتەوە بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچە ئۆفەرێکیان بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەشی محەمەد سەڵاح کردووە و ئامادەن بۆ هەر ساڵێک، نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێشکەشی ئەو یاریزانە میسڕییە بکەن.
محەمەد سەڵاحی تەمەن 33 ساڵ، یەكەمین ئەزموونی یاریكردنی دوای جێهێشتنی خولی میسری لە یانەی بازلی سویسری دەركەوت، دواتر ئەزموونی یاریكردنی لە یانەكانی چێڵسی، فیۆرێنتینا و رۆما تاقی كردەوە، لەگەڵ لیڤەرپوول لە كۆی 440 یاری، 257 گۆڵ و 122 ئەسیستی كرد و ئێستا گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول كۆتایی هاتووە و ئازادە پەیوەندی بە هەر یانەیەك بكات.