پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری
بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد.
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی ئایاری 2026، سەرۆک بارزانی بەهۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕی، پەیامێکی هاوخەمیی و سەرەخۆشی ئاراستەی نوسەر و رۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد،
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی دا، رایگەیاندووە، لە خودای مەزن داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری
"بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز مامۆستا مومتاز حەیدەری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان)ـی کوڕتانم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی ئایاری 2026"