سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکار بوو
عەلی زەیدی، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق؛ دەستبەکار بوو.
عەلی زەیدی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی حکوومەت لە بەغدا، لە لایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێ کرا و ئەرکەکەی لێ وەرگرت.
لە رێوڕەسمەکەدا، وەک نەریتێکی پڕۆتۆکۆلیی عێراق لە کاتی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ؛ 21 گولـلەتۆپ تەقێنران وەک نیشانەیەک بۆ رێزگرتن و پێشوازیکردن.
رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، متمانەی پەرلەمانی وەرگرت و دەنگ بە 14 وەزیری کابینەکەی درا.