ئێنریكی لە بواری بازرگانی خانووبەرە دەنگی داوەتەوە
لویز ئێنریکێ لە دەرەوەی لاکێشەی سەوز، توانیویەتی بە هۆشمەندییەوە سەرجەم ئەو سەروەت و سامانەی بەدەستی هێناوە لە سەردەمی یاریی کردنیدا لە بواری بازرگانی بەكاری بێنێت، ئێستا لە پاڵ ئەوەی كاری راهێنەرایەتی دەكات، یەكێكیشە لە گەورە سەرمایەدارەكانی بواری خانووبەرە.
لویز ئێنریکی پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەک بوو کە لە ساڵی 1994 دامەزراوە. ئەم کۆمپانیایە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی خانووبەرە، بەڵام بە گوێرەی دوایین زانیارییەكان، ئینریکی لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەم کۆمپانیایە کشاوەتەوە و هاوسەرەکەی وەک بەرپرسی سەرەکی و بەڕێوەبەری نوێ دەستنیشان کردووە. جگە لەوەش ئینریكی گۆڕانكاری دیكەشی ئەنجامداوە و ناوی کۆمپانیایەکەش گۆڕدراوە. لە لایەکی دیکەوە سەرمایەی کۆمپانیایەکەیان بە بڕی زیاتر لە 1.400 ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە و کۆی سەرمایەکەیان گەیاندووەتە زیاتر لە 2.25 ملیۆن یۆرۆ.
ئەم کۆمپانیایە خاوەنی دارایی و موڵکی خانووبەرەیە کە بەهاکەیان لە 27 ملیۆن یۆرۆ زیاترە. ئێنریکێ پڕۆژەی زۆر بە ناوبانگی لە ناوچەی گاوای بارسێلۆنا هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەنی چەندین زەوی زۆر بەنرخە لە شوێنە گرانبەهایەكانی ئیسپانیا، دیارترینیان (بێگس، سیچس، ئیبیزا و ڤاڵ دێ ئاران) و چەندین ناوچەی دیکە.
لە لایەكی دیكەیشەوە پێگەی كۆپێ ئیسپانیا رایگەیاندووە لویز ئێنریكی لە بواری بازرگانی خانووبەرە خەریكە دەبێتە ژمارەیەكی گەورە و لەسەر ئاستی ئیسپانیا دەنگی داوەتەوە.